ئیدارەی “ئەماکن”ی شاری پیرانشار، خاوەن دووکانەکانی شاری پیرانشاری ئاگادار کردووتەوە، کە ئیتر نابێ ناوی کوردی لەسەر دووکانەکانیان دابنێن.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئیدارەی ئەماکن لە نوێترین هەوڵیدا، گوشاری خستووەتە سەر دووکاندارەکانی شاری پیرانشار، کە دەبێ ناوە کوردییەکان لەسەر دووکانەکانیان لابەن و بیکەنە فارسی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: ئەوە چەندەمین جارە ئەماکن گوشار دەخاتە سەر دووکاندارنی ئەو شارە، کە دەبێ نووسراوە کوردییەکان لەسەر دووکانەکان بسڕنەوە و بیکەنە فارسی.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەماکنی شاری پیرانشار، پاش ئاگادار کردنەوەی دووکاندارەکان، پێی ڕاگەیاندوون، کە لە ئەگەری نەگۆڕینی ناوە کوردییەکان خۆیان بەرپرسیارن و لەگەڵیان هەڵسوکەوتی قەزایی دەکرێت.
پێشتریش لە هەوڵێکی لەو چەشنەدا، ناوەندە حکوومەتییەکان لە شارەکانی نەغەدە و مەهاباد هەوڵی گۆڕینی ناوی شوێن و گۆڕەپانەکانی ئەو دوو شارە لە کوردییەوە بۆ زمانی ئازەریان داوە و هۆشداری داوە، کە لە ناولێنان و هەڵبژاردنی وشەی کوردی لە شوێنە گشتییەکاندا خۆیان ببوێرن.