هێزە كوردییەكان لە سووریە له پێشڕهوی بەرەو مۆڵگە ستراتژیكەكانی گرووپی داعش لە باكووری سووریە و تا دەوروبەری سنووری توركیە پێشڕەوییان كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ههواڵ ئامانج لەم پێشڕەوییە و پەلامارەكانی داهاتوو لەم ناوچەیەدا، داخستنی هێڵی تەداروكاتیی داعش لە توركیەوە بۆ ڕەقە، ناوەندی فەرماندەریەتیی ئەم گرووپەیە كە لەم ڕێگەوە شەڕكەرە بیانییەكانیش دێنە نێو خاكی سووریەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممەو یهکشهممهش یەكینەكانی پاراستنی گەل، كە هێزێكی كوردی لە ڕۆژاوای كوردستانە، بەرەو شاری تەل ئەبیەز كە لەنزیك سنووری توركیە هەڵكەوتووە و لەژێر دەستی گرووپی داعش دایە، پێشڕەوییان كردووە.
گرووپی داعش لە شاری تەل ئەبیەز بە مەبەستی گەیاندنی تەداروكات لە توركیەڕا بەرەو مۆڵگەكانی خۆی لە ڕەقە كەلك وەردەگرێ.
ئەم تێرۆریستە بیانییانەش كە دێنە نێو گرووپی داعشەوە لە ڕێگەی توركیە و لەم ناوچانەڕا دێنە نێو خاكی سووریەوە. مەبەستی هێزە كوردییەكانی سووریەش گرتنی ئەم ڕێگە تەداروكاتیەیە.
شایانی باسە شەڕ لە ناوچە سنوورییەكانی توركیە، بۆتە هۆی راکردنو پەنابردنی ١٣ هەزار هاووڵاتیی سووریە بۆ توركیە، لە حاڵێكدا كە هەر ئێستا ١٥٠٠ كەسی دیكەش چاوەڕوانی ڕێگهپیدان بۆ چونه نێو خاكی ئەم وڵاتەن.