١٦ گرووپی چەكدار بە نوێنەرایەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریەو عێراق، لە بەرەی شەڕ به قازانجی ئێران دان.
“پارێزەرانی زیارەتگای ئەهلی بەیت” یان “پارێزەرانی زیارەتگا” لە گرووپێك لە ئەندامانی سپا، بەسیج، هێزە ئاینییەكانی پشتیوانی خامنەیی و كۆمەڵێك لە مهرجهعه ئایینییە شیعەكان و ١٥ گرووپ لە شێوە نیزامییانی شیعە پێك هاتوون كە لەژێر ناوی بەرگری كردن لە گۆڕی ئیمامە شیعەكان و نەوە و نەتیجەی ئەم ئیمامانە لە سووریەو عێراق، شەڕ دەكەن.
ئەندامانی ئەم گرووپە شێوەنیزامییە كە هێزی قودسی سپای پاسداران بە هاوكاریی حیزبوڵڵای لوبنان، لە ڕاهێنان و ڕێكخستنیاندا دەور دەگێڕێ، پێكهاتەیەكە لە شیعەكانی ئێران، ئەفغانستان، پاكستان، عێراق، سووریەو لوبنان.
لە ئێران ناوهندێک بەناوی قەرارگاری ناوەندیی “ئیمام حوسێن” سەر بە سپای پاسداران، به گرینگترین ناوەندی ڕێكخستنو بەرەوپێشبردنی هێزەكانی “پارێزەری زیارەتگا” دادهنرێو هەرچەند زانیارییەكی ئەوتۆ لە بابەت قەرارگای ناوەندیی “ئیمام حوسێن” لە بەر دەستدا نییە، بەڵام وێدەچێ ئەم قەرارگایە بە مەبەستی ڕێبەرایەتیی كردنی شەڕ لە سووریە و عێراق دامەزرابێ.
هەروەها محەممەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانیش، ڕایگەیاندووە كە ڕێژەی هێزە شەڕكەرەكانی عێراقو سووریە ٢٠٠ هەزار كەسە كە لە چوارچێوەی هێزە چەكدارە مەدەنییەكاندا لە بەرەی شەڕدان و گشت ئەم هێزانە لە نێو قەبارەی سپای نێودەوڵەتیی “پارێزەرانی هەرێم”دا، لە سووریە و عێراق شەڕ دەكەن.
گرینگترینی ئەم گرووپانەی كە لە حاڵی حازردا لە سووریە و عێراق به قازانجی کۆماری ئیسلامی له بهرهی شهڕدان، بریتین له:
هێزی قودسی سپای پاسداران، حیزبوڵڵای لوبنان، حیزبوڵڵای سووریە، سپای بەدر، گوردانی “ابولفەزل العباس”، گوردانی فاتمییون، گوردانی زێنەبییون، زولفەقار، گرووپی “عەسائیبی ئەهلی حەق”، “سەرایا ئەلسەلام”، “سەرایا ئەلخۆراسانی”، “کهتیبهکانی حیزبوڵڵا”، حیزبوڵڵای عێراق، ” کهتیبهکانی ئیمام عەلی”، ” کهتیبهکانی سەیدولشوهەدا” و “حەرەكەتۆلنوجهبا”