وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کانی ئێران ده‌ڵێ ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت له ئێران له 3 میلین که‌س ڕا بۆ ٩ میلیۆن که‌س زیادی کردوه.
مه‌حمود واعیزی، وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کانی ئێران ده‌ڵێ ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئێنتێرنێت تا پێش هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی 3 میلیۆن که‌س بووه، به‌ڵام ئێستا ٩ میلیۆن که‌س له‌و وڵاته ڕۆژانه ئێنتێرنێت به‌کار دێنن.
واعیزی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که ده‌وڵه‌ت به ته‌مایه خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئێنتێرنێت بۆ هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی سه‌روو ١٥ ماڵن ڕاکێشێ. ئه‌و ده‌ڵێ له ساڵی ڕابردوودا ٨ هه‌زار گوند خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئێنتێرنێتیان بۆ چووه.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره له حاڵێک دایه که ساڵی ٩٢ ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌ره‌پێدانی نیشتمانیی ئێنتێرنێت ڕایگه‌یاندبوو که سه‌دی ٦٠ ی خه‌ڵکی ئێران ئێتێنرنێت به‌کار دێنن.
شایانی باسه له ئێران به‌هۆی سانسۆڕ‌و نه‌بوونی ئازادییه‌کانی ڕاگه‌یاندن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک له دهنگو ڕهنگو میدیا ده‌وڵه‌تییه‌کان کشاونه‌ته‌وه‌و ڕوویان له ماهواره‌و ئێنتێرنێت کردوه.