بەشێک لە ژینگە پارێزان و چالاکانی مەدەنیی شارۆچکەی حەسەنئاوای سنە، هەڵمەتێکی نەمام چاندیان لەو شارۆچکەیە بەڕێوە برد.
رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمە لە بەرەبەری هاتنی بەهار ژینگەپارێزان و نیشتماندۆستانی خەڵکی شارۆچکەی حەسەنئاوا لە دەوروبەری قەڵای میژوویی ئەو شارۆچکەیە نەمایان چاند و، پاشان لە دواێنی سروشت بەخوێندنەوەی چەندین شێعر وبابەت، هاوکات ڕێزیان لە ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان گرت.
لە هەمان رۆژ واتە رۆژی هەێنی، لە بناری ئاویەر بەشێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزان هەڵمەتێکی هاوشێوەیان بەڕێوە برد.
شیاوی باسە ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنیی کورد ، چەندین ساڵە لەو ئەوپەڕی خەمخۆرییەوە لە هەوڵدان بۆ جێخستنی کەلتووری ژینگەپارێزی و لەو بوارەشدا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.











