شوورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕەشنووسی وڵاتانی عەڕەبی لەسهر بارودۆخی یەمەن پەسند كرد.
14 وڵاتی ئەندامی شوورای ئەمنیەت ڕەزامەندیی خۆیان لە بابەت ئەم بڕیارنامەیە دەربڕیوە، هیچ وڵاتێك دژایەتی لەگەڵ نەكردووه و تەنیا وڵاتی ڕووسیە بی لایەنیی خۆی ڕاگەیاندووە.
بەپێی ئەم بڕیارنامە نوێیە، شوورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، گەمارۆی چەكو چۆڵی خستۆتە سەر حوسییەكانو هێزەكانی سەر بە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەركۆماری پێشووی یەمەن و داوای لێ كردوون واز لە دەسەڵات بێنن.
ئەم بڕیارنامەیە، بە پێی بەندی 7ی جاڕنامەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان گەمارۆی خستۆتە سەر عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، ئەم بەندە ئیزنی دەستێوەردان بە زەبرو زەنگ بە شووڕای ئهمنیهت دەدا. هەروەها ساڵح وێڕای عەلیی كوڕی سەفەری دەرەوەی ولاتیان لێ قەدەغە كراوە.
پەسندكرانی ئەم بڕیارنامەیە لە حاڵێك دایە كە ئێران گەلاڵەیەكی بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن لە 4 قۆناغدا ئامادە كردووەو ڕادەستی ئەم وڵاتەی كردووە. جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران كە سهردانی ئیسپانیای كردووە، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هاوتا ئیسپانیاییەكەی لە مادرید به پهیامنێرانی ڕاگهیاند که وڵاتهکهی بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی یەمەن، گەڵاڵەیەكی له 4 قۆناغدا خستۆته بهر دهم یهمهن كردووە كە بریتییە لە: جێگیركردنی ئاگربەس، ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەكان، دهستپێکردنی وتووێژەكانی حیزبە سیاسییهکان له یهمهنو پێكهێنانی دەوڵەتێكی نیشتمانی.
هاوكات لەگەڵ قوڵبوونهوهی گرژییەكان لە یەمەن، شیركەتی گازی یەمەن، “یەمەن، ئێل، ئێن، جی”، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند كە تەنیا مەیدانی گازی شلی ئەم وڵاتە لە ناوچەی “بلحاف” كە لە باشووری یەمەن هەڵكەوتووە، چالاكییەكانی خۆی ڕاگرتوه و بە تەمایە كارمەندەكانی لەم شوێنە دوور بكاتەوە.