ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 17ی ڕەشەمە سیمینارێکی گرنگ له‌لایه‌ن ناوەندی توێژینەوەیی پێشکه‌وتنی ئورووپا، بۆ باس له سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی پێشکه‌وتنخوازانه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا پێک هات. بۆ ئه‌و سیمیناره کاک مسته‌فا شڵماشی، به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگهێشت کرابوو.
به‌شداربووانی سیمینارەکە بریتی بوون له ژمارەیەک ئه‌ندامانی پارلمانی ئورووپا، به‌رپرسانی ناوه‌ندی توێژینەوە، ڕۆژنامه‌نووسانی خاوه‌ن نه‌زه‌ر له سه‌ر پرسەکانی ناوچه، چالاکانی سیاسی و لێکۆڵه‌ر و نووسه‌ر. لەو سمینارەدا خاتوو ناتالی دۆچی، ڕاوێژکاری خاتوو فرێدریکا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا؛ خاتوو کریستینا کائۆش، ڕاوێژکاری بەرزی ناوه‌ندی مارشال له ئاڵمان؛ فێرناندۆ جینتڵینی، نوێنه‌ری تایبه‌تیی یه‌کیه‌تیی ئورووپا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ڕانج عه‌لائه‌ددین، نوێنه‌ری ناوه‌ندی توێژینەوەیی دۆحه؛ فاسیلی تۆساس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناوه‌ندی توێژینەوەیی ئورووپا و ئێرنست ستێته‌ر، سکرتێری گشتی ناوه‌ندی توێژینەوەیی ئورووپا باسەکانیان پێشکێش کرد.
لەو سمینارەدا کاک مسته‌فا شڵماشی بەشداری باسەکان بوو و له‌گه‌ڵ به‌شداربووان مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کوردستان و ئێرانی هێنایه به‌رباس و سیاسه‌تی دژی ئینسانی، کوشتنی زیندانیانی سیاسی و تیڕۆڕری کۆماری ئیسلامیی له قاودا. هه‌روه‌ها له پەراوێزی کاری سمینارەکەشدا چاوی به چه‌ند که‌سایه‌تی و یەک لەوان ئێرنست ستێته‌ر، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی توێژینەوەکانی ئورووپا کەوت و داوای لێکرد که له به‌رنامه‌کانی داهاتوودا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت لەسەر ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ئێران دابنێن و به‌ڕێوەی به‌رن.