سادق زیباكەلام دەڵێ دەوڵەتی ڕووحانی لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا توانیویەتی سەركەوتوو بێ، بەڵام لە بواری دابینکردنی ئازادییەكاندا “نومرەی قەبووڵی” وەرناگرێ.
سادق زیباكەلام مامۆستای زانستە سیاسییەكانی زانكۆی تاران لە بابەت كارنامەی دوو ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی حەسەن ڕووحانی‌و هەڵسەنگاندنی به سه‌رده‌می دەوڵەتی ئەحمەدینژاد دەڵێ، دەوڵەتی ڕووحانی لە بواری سیاسەتی دەرەوە باش جووڵاوەتەوەو توانیویه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی ئاشت کاته‌وه.
بەڵام زیباكەلام ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت لە بواری ئابوورییەوە کارێکی ئه‌وتۆی ئه‌و دەڵێ ئێستاش ٥ تا ٦ میلیۆن که‌س له ئێران بێكارن‌و سەرمایەدانانی نێوخۆیی‌و دەرەكیش له ئارادا نییەو نرخی ئاوسانیش هەر وەك ڕابردوو لە سەرێیە.
زیباكەلام که به‌بۆنه‌ی 2 ساڵ ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ڕوحانی‌دا وتوێژی له‌گه‌ڵدا کراوه، ڕه‌خنه‌ی توندی له کارنامه‌ی ده‌وڵه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابینکردنی ئازادییە سیاسییەكان، ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ژنان، كەمینە نهتهوهییو ئاینییه‌كان‌و ڕۆژنامەنووسان گرتوه‌و ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی ڕوحانێش له بوارەدا نومرەی قەبووڵی وه‌رناگرێ.
ئەم مامۆستایەی زانكۆ هەروەها دەڵێ تا ئێستا نەبووە لە كاتێكدا كە ڕۆژنامەنووس یان نووسەرێك لە لایەن دادگاوە بانگ دەكرێو حوكمێكی قورسی بەسەردا دەسپێندرێ، سەركۆمار گنجێک بکه‌وێته نێوچاوانیو هەنگاوێكی بۆ هەڵبێنێتەوە.