تێكۆشەرانی دێموکرات لە مەهاباد، بە بۆنەی تیرۆ کرانی فەرماندە قادر قادری ، لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا یادی ئەو فەرماندە بەوەجەیان بەرزڕاگرت.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمە هاوکات لە گەڵ ڕێوڕەسمی خاکسپاری شەهید قادر قادری لە مەزراگەی تێکۆشەرانی دێموکرات، لایەنگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد لە چالاکییەکی تەبلیغیدا یادوناوی شەهید قادرقادرییان بەرزڕاگرت.
لە هەمان شار لە چالاکییەکی تەبلیغی دیکەدا شەوی ١٧ی ڕەشەمە ئەندامانی حیزب بە بڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدان قادرقادری و هەورەها تالب بەساتیوەند وەفاداریی خوێانیان بە ڕێبازی شەهیدانی حیزب، دووپات کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد بە چالاکیی تەبلیغی، لەو ڕێگایەوە هاوکات لەگەڵ مەحکوومکردنی کردەوەی تیرۆریستی ، لە گەڵ شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بە تایبەتی شەهیدی فەرماندە قادر قادری پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
هەروەها بەشێک لە خەمخۆرانی حیزب و گەل، نیشتەجێی شاری شیراز، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوە و تراکتی پێوەندیدار لە گەڵ تێکۆشەرانی دێموکراتی کوردستان هاوخەمییان دەربڕی.
شیاوی باسە کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک قادر قادری، شهوی ڕابردوو ١٦ی ڕەشەمە لە قەزای ڕانیە کەوتە بەر دەستڕێژی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و شەهید کرا.