بەناوی خودای گەورە و دلۆڤان!
نیزامی تیرۆر و تیرۆریستپەروەری خومەینی، هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بە سوودوەرگرتن لە شیوازی جۆراوجۆری نائیسلامی، هەوڵی سڕینەوە و سەرکوتی فیزیکی دژبەرانی خۆی داوە و دەدا.
زۆرێک لە زانایان و بانگخوازان و نوخبە سیاسییەکانی ئەهلی سوننەت هەر لە ڕۆژانی یەکەمەوە قوربانیی ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەیە بوون و کۆمەڵگەی ئەهلی سوننەت شاهیدی گەورەترین قوربانییە لەو بوارانەدا.
ئێستا ماوەیەکە کۆمەڵێک کردەوەی تیرۆریستی بە مەبەستی کوشتنی ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لەلایەن نیزامی ویلایەتی فەقییهەوە دەستی پێ کردووە و دوای تیرۆرەکانی پاکستان و ئەفغانستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ماشێنی تێرۆر گەیوەتە عێراق و یەکێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان تیرۆر کرد.
بەرەی ئەهلی سوننەت وێڕانی مەحکوومکردنی ئەو کردەوە غەیرە ئیسلامییە، خوازیاری جێکەوتنی زمانی دیالۆگ و لابردنی کلتووری تیرۆر و تیرۆریزمە.
بەرەی ئەهلی سوننەت چاوەڕوانی لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەوەیە کە بە هاوکاری و هەماهەنگیی زیاترەوە بۆ دەستبەرکردنی عەداڵەت و لابردنی نیزامی ویلایەتی فەقیهـ، بەرەو قۆناغێکی نوێ لە چالاکییە سیاسییەکانیان هەنگاو هەڵبگرن.
بەرەی ئەهلی سوننەتی ئێران
17ی ڕەشەمەی 1396