پارێزگاری سیستانو بەلووچستان دەڵێ لەم پارێزگایە، پتر لە ٢٠٠ هەزار منداڵی ٦ تا ٩ ساڵە لە دەرس خوێندن بێبەش كراونو لە هەر ١٠٠ قوتابیش كە دەچنە قوتابخانە، تەنیا ٣٤ كەسیان دەگەنە قۆناغی پێش زانكۆ.
عەلی هاشمی لە كۆبوونەوەیەكدا لە زاهیدان، وێڕای ئاماژە بەوەی كە لە ساڵی ڕابردوودا توانیویانه ٣٢ هەزار كەس لە منداڵانی بەجێماو لە خوێندن كە تەمەنیان لە نێوان ٦ تا ٩ ساڵ دایە بۆ كلاسەكانی دەرس خوێندن بگهڕێننهوه، گوتی: مەسەلەی وا هێنان لە خوێندن لە سیستان و بەلووچستان “زەنگێكی مەترسییە”، ئەویش نەك هەر بۆ ئەم پارێزگایە، بەڵكوو لە سەرتاسەری ئێران دەنگی ئەم زەنگە دەبیسرێ.
لەم كۆبوونەوەیەدا، عەلی ئەسغەر فانی، وەزیری پەروەردە و بارهێنانیش گوتبووی لە حاڵی حازردا ١ لە ٣ی خوێندنگەكانی ئەم وڵاتە ستاندارد نین.
لە لایەكی دیكەوە محەممەد مێهدیزادە، جێگری فێركاریی نێهزەتی سەوادئامووزی، ڕایگەیاندووە كە لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا، ١٤٣ هەزار منداڵ لە ئێران لە هیچ خوێندنگەیەكدا ناونووسییان نەكردووە و لە ساڵی ڕابردووشدا تەنیا لە قۆناغی سەرەتاییدا ٦٧ هەزار قوتابی وازیان لە خوێندن هێناوە.
هەروەها عیسمەت بەدەخشان، جێگری فێركاریی سەرەتایی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای خۆراسانی باكووریش ڕایگەیاندووە كە 2 هەزار و ٥٦٨ قوتابی لە شاری بۆجنوورد بەهۆی كێشەی ماڵیو ههژاریو دهستهنگی بنهماڵهکانیان خەریكن واز لە خوێندن دێنن.