دوو حەوتوو بەر لە كۆتایی مۆڵەتی دوایین ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە دانووستانەكانی نێوان ئێرانو وڵاتانی ١+٥دا، دەوڵەتی ئیسراییل بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ كاربەدەستانی پلەبەرزی ئامریكا، هەیئەتێكی بەڕێی واشینگتۆن کردوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی هائارتێس هەیئەتی ئیسرایل وەك “دوایین هەوڵی خۆی” بۆ کارتیکهری لەسەر ڕێككەوتنی گشتیی ناوكی لەنێوان ئێرانو زلهێزە جیهانییەكاندا، لە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانەوە لە واشینگتۆن لەگەڵ كاربەدەستانی ئامریكا كۆ دەبێتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، كەسانێك لە كادری هەواڵگریی ئیسراییل لە ئەرتەشو ڕێكخراوە ئەمنیەتییەكان و وەزراەتی دەرەوەی ئیسراییل كە بەدواداچوونیان بۆ كاروباری ئێران كردووە، وێڕای كارناسانی ئەتۆمی لە چوارچێوەی ئەم هەیئەتەدا، بەرەوە واشینگتۆن وەڕێ کهوتوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەكێك لەم کاربهدهستانهی ئهمریکا كە هەیئەتی ئیسراییل بە سەرۆكایەتیی یووسی كۆهەن، ڕاوێژكاری ئەمنیەتی میللیی دەوڵەتی ئیسراییل، چاوی پێی دەكەوێ، سووزان ڕایس ڕاوێژكاری ئەمنیەتی میللی كۆشكی سپی دەبێ.
بەپێی ڕاپۆرتی “هائارتێس” لهو دانیشتنانهدا “ڕێگەكانی ڕاكردنی ئێران” و “خاڵە لاوازەكانی” ڕێككەوتن بۆ كاربەدەستانی ئامریكا شی دەكرێتەوەو باس لە ویست و خواستەكانی ئیسراییلیش لەم بوارەدا دەكرێ كە پێداگری لەسەر ڕێككەوتنێكی پتەو دەكا.