لە ڕێكەوتی ١١ی بانەمەڕەوە تا ئێستا ٧٧ زیندانی كە لەسەر مادە هۆشبەرەكان گیرابوون، لە زیندانی قزڵحەساری كەرەجدا ئێعدام كراون.
دوایین ڕاپۆرتی ڕاگەیەندراو لە بابەت ئەم ئێعدامانە بۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان دەگەڕێتەوە كە لەم ڕۆژهدا ١١ کهس لەسەر تاوانە پێوەندیدارەكان بە مادەی سڕكەر لە زیندانی قزڵحەسار لە دار دران. لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە ههر لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ زیندانیی لە زیندانی قزڵحەسار ئێعدام كراون.
شایانی باسە كە جێبەجێ كرانی حوكمەكانی ئێعدامو بە تایبەت ئێعدام كرانی تاونابارانی مادە هۆشبەرەكان، لە حاڵێكدا ڕوو لە زیاد بوونە كە پێشتر بڕیار درابوو هاوكات لەگەڵ هاتنە بەر باسی لایەحەی هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام بۆ تاوانبارانی مادەی هۆشبەر لە مانگی بانەمەڕدا، ڕێژیمی ئێران یەكەم هەنگاوی خۆی بۆ كەمكردنەوەی ئاماری ئێعدام هەڵێنێتەوە.