تێكۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی تیرۆر کرانی یەکێک لە فەرماندەو کادرە لێوەشاوەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەناوی شەهید قادر قادری، لە چالاکیی تەبلیغیدا، یادوناوی ئەو شەهیدەیان بەرز ڕاگرت.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەو ناوچەی هەوشار و هەروەها شاری پیرانشار دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و، لەو ڕێگایەوە هاوکات لەگەڵ مەحکوومکردنی تیرۆر ، لە گەڵ شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بە تایبەتی شەهیدی فەرماندە قادر قادری پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی سنە وهەروەها لە ناوچەی هەوشار و شاری تیکاب بە دەستمان گەیشتووە، خەمخۆران و ئەندامانی ئەو حیزبە دوای بیستنی هەواڵی تیرۆر کرانی فەرماندە قادر قادری، لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا وێڕای ڕێزگرتن لەو شەهیدە و مەحکوومکردنی کردەوەی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ، یادوناوی فەرماندەی شەهید “قادر قادری”یان بەرز ڕاگرت.
شیاوی باسە کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک قادر قادری، شهوی ڕابردوو ٧ی ڕەشەمە لە قەزای ڕانیە کەوتە بەر دەستڕێژ و شەهید کرا.