لە زەنجان، هاوزانکۆییەکم هەبوو ناوی هێرش بوو، کەچی ناوەکەی کردبوو بە کوورش. هەرکات فارسێک قسەی دەکرد، وای چاو لە زاری دەبڕی، لە سەرسامییا هۆشی نەدەما کە لێکی بە لالێویدا شۆڕبووەتەوە خوارێ و، بووە بە گوریسێک کە ئەگەر وڵاتێکی پێ لە سێدارە بدرێ هێشتاش هەر زیادی دێنێ.
دوای ئەوەی حکوومەت بەم شتەی زانی، هێرشیان دامەزراند و لیکەکەیان بە پیشەیی کرد و، کردیانە جۆرێک شەربەتی قودوو، لە ئاستێکی بەربڵاودا.
ئێستا ئەگەر دەبینن، بەگشتی و بە دیاریکراوی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کابرا که به فارسی شتی ناسک ناسک دەنووسێ، بە تایبەتی ئەوانەی لەسەر وێنە تاکەکەسییهکانیان بە فارسی دەنووسن: یۆهۆیی؛ یان ئەو دایک و باوکە کوردانەی بە فارسی لەگەڵ منداڵەکانیان قسە دەکەن، یان ئەو گەنجانەی بەردەوام گوێ لە گۆرانیی فارسی ڕادەگرن؛ یان ئەوکەسانەی مێژووی گەلی خۆیان بە عەشیرەی فارس پێوەند دەدەنەوە؛ ئەوانە هەموویان هونەری شەربەتی لیکاوی کوورشن!