فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 11ی ته‌مموز ساڵی 2026 | کاتژمێر 12:01
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

بانگەوازی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/06/13
in راگەیەندراوەکان, کوردستان

هێزی پێشمەرگەی دێموکرات، پێویستی بە پشتیوانی‌و هاوکاریی هەمە لایەنەی ئێوە هەیە
خەڵكی ئازادیخواز‌و پێشمەرگەپەروەری کوردستان!
گرنگیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بووژانەوەی تێکۆشان لە نێوخۆی وڵات‌و، حوزووری هێزی پێشمەرگە‌و تێکۆشەرانی ئەم حیزبە لە ناوچە سنوورییەکان‌و لە قووڵایی ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان‌دا بۆ به‌رگری له‌ مافه‌ کانی ئێوه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ حه‌ق ، هیوا‌و گەشبینییەکی زۆری لە دڵی ئیوەی پێشمەرگەپەروەر‌و ئازادیخواز‌دا پێک هێناوە. حیزبی دیموکراتی کوردستان هەر وەک بە کردەوەش نیشانی داوە، لێبڕاوە ئەم هیوایە بەهێز بکا‌و لە پێناوی چالاککردنەوەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە‌و پشتیوانی لە خۆراگریی خەڵکی کوردستان بەرامبەر ستەم‌و زۆرداریی هیزەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەر خۆی‌و کادرەکان‌و هێزی پێشمەرگە‌و سەرجەم تێکۆشەرانی ئەم حیزبە، جێبەجێ بکا. بەڵام ئەم بڕیارە گرنگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بێ پشتیوانیی هەمە لایەنەی خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان‌ودلسۆزانی ئەم حیزبە‌و هیزی پێشمەرگەی دیموکرات ، سەرکەوتوو نابێ.هەر بۆیە داوامان ئەوەیە ئێوەش بەپشتیوانی لە ڕۆلەکانی خۆتان‌و بە وەڕێخستنی شەپۆلێک لە یارمەتیی ماڵی بە حیزبەکەتان، بە پێشوازی چالاکبوونەوە و بووژانەوەی خەبات و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەوە وەرن.
کوردانی ڕۆژهەلاتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان!
لە چەند حەوتووی ڕابردوودا، ئێوە ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و بەشێکی بەرچاوی کوردانی ڕۆژهەلاتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، ئامادەییەکی شیاوی ڕێز‌و پێزانینتان بۆهاوکاریی هێزی پێشمەرگە لە خۆتان نیشان دا. کۆمیسیۆنی تەشکیلات، وێڕای راگەیاندنی سوپاس‌و پێزانینی خۆی بەرامبەر ئەو هاوکاری‌و پشتیوانییەتان، داواکار‌و چاوەڕوانە هەموو کۆمیتە حیزبییەکان لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لە گەڵ ئەم کۆمیسیۆنە، لە سەر پشتیوانی‌و هاوکاریی خۆیان لە گەڵ هیزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بن. پێوەندیی بە کوردانی ڕۆژهەڵاتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان‌و خەڵکی نەتەوەیی، نیشتمانپەروەر‌و بە هەڵویستی باشووری کوردستانەوە بگرن بۆ ئەوەی لە هەلومەرجی ئیستا‌دا، بە هاوکاری‌و یارمەتیی ماڵیی خۆیان، پشتیوانی هیزی پێشمەرگەی دیموکرات‌و گەشانەوە‌و بەرەوپێشچوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە نیوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بن.
ڕۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات!
دڵنیاین ئێوەی پەڕیوە‌و دوورکەوتە لە زێد‌و نیشتمان، وەک خەڵکی بندەست‌و زۆرلێکراوی نیشتمانەکەتان، بە خۆڕێکخستنەوە‌و چالاکبوونەوەی خوشک‌وبرا پێشمەرگەکانتان‌و حوزووریان لە قوولایی ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، دڵگەرم‌و هیوادارن. ئێوە زۆربەتان بە ژیانی پێشمەرگایەتی ئاشنان‌و دەزانن هێزی پێشمەرگە ئەگەر پۆشتە‌و پەرداخ بێ، چەندە ڕاپەڕ‌و توانای خۆڕاگری‌و دەسکردنەوەی دەچێتە سەر. دەزانن کە هەڵسووران‌و چالاکیی پێشمەرگە لە سەردەمی ئیستا‌دا، پێویستی بە کەرەستە‌و کەلوپەلی ئەمڕۆیی‌و مودێڕن هەیە. حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییانە، لە ئێوە چاوەڕوانیی هاوکاریی ماڵیی هەیە. ئیوە بە پشتیوانیی ماڵیی خۆتان لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، دەبنە بەشداری پڕۆسەی ژیاندنەوە‌و چالاککردنەوەی خەبات‌و خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانە لە نیوخۆی ڕۆژهەلاتی کوردستان. کۆمیتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات راسپێردراون پیوەندی بە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزب‌و ئێوە ڕۆژهەلاتییەکانی دۆست‌و دڵسۆزی ئەم حیزبە لە ولاتانی خۆیان، بگرن‌و داوای هاوکاریی ماڵییان لێ بکەن. چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە هیممەت بکەن‌و بە دەنگ بانگەوازی هاوکاریمانەوە بێن.
دۆستان‌و دلسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نێوخۆ‌و دەرەوەی وڵات!
دڵنیاین دەتانەوێ ستەم‌و زۆرداری‌و دەستدرێژی‌و تاوانەکانی هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لە گەڵ وڵامی شۆڕشگێڕانەی ڕۆڵەکانتان لە نێو هێزی پێشمەرگە‌و پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا بەرەو ڕوو بێ،
دڵنیاین پێتان خۆشە گیانی بەرگری‌و بەرخۆدان‌و ڕاوەستان بەرامبەر سەرکوت‌و زۆرداری لە نێو خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان دا، بە هێز بکەن‌و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئەوەندە نەتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر گیان‌و کەرامەتی دانیشتوانی ئەو بەشەی کوردستان،
دڵنیاین لە گەڵ بەردەوامیی دەنگ‌و رەنگی خۆتان تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ دان بۆ ئەوەی زمانحاڵی خەباتی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، هەر وا ستەم‌و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دژی خەلکی کوردستان لەقاو بدا، بۆ ئەوەی هەواڵ و پەیامی سەنگەرە جۆراوجۆرەکانی تێکۆشانی ئازادیخوازانە بگەیەنێتە سەرانسەری کوردستان. مانەو‌ەو بەردەوامیی ئەم چرایەی یەکە یەکەی مالەکانتان، لە گرەوی یارمەتیی ماڵیی ئێوە بەو تەلەڤیزیۆنە دایە.
دڵنیاین خوازیاری ئەوەن حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئێوە دابێ‌و بزووتنەوەی نەتەوەیی و شۆڕشگێرانە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بگەشێنێتەوە. هەمووی ئەوانە دێنە دی، ئەگەر ئیوەش ئەرکی خۆتان کە لە باری ماڵی‌و دابینکردنی پێویستییەکانی خەبات‌و تیکۆشان، یارمەتیدەر‌و پشتیوانمان بن. ڕۆڵە پێشمەرگەکانتان چاوەڕوانی هیممەتی ئێوەن.
لە ڕێگای پێوەندیگرتن بە کۆمیتە حیزبییەکان لە باشووری کوردستان‌‌و وڵاتانی جیهان، لە ڕێگای پێوەندیگرتن بە دەفتەری پێوەندییەکانی حیزب لە شارەکانی هەرێم، هەر وەها لە ڕێگای پیوەندیگرتن بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب‌و کوردکاناڵ، دەتوانن ڕێنوێنیی پێویست بۆ گەیاندنی یارمەتییەکانتان بە حیزبی دیموکراتی کوردستان وەربگرن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمیسیۆنی تەشکیلات
٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٤
١٢/٦/٢٠١٥

Related Posts

کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

5 ساڵ ago
ئێران

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

5 ساڵ ago
جیهان

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist