به ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ده‌گه‌یه‌نین که شه‌وی ڕابردوو سێشه‌مه له سه‌ر چوارشه‌مه ٦له‌سه‌ر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦)، هاوڕێ قادر قادری، کادر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان که به ماشێنی خۆی به سه‌ردانێک چووبووه مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه، به داخه‌وه دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که زیاتر له ٢٠ گولله‌ی وێ كه‌وتووه، له ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ” دۆزراوه‌ته‌وه. ده‌رده‌که‌وێ که ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی ده‌سڕێژی لێ کراوه. ته‌رمه‌که‌ی له لایه‌ن پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه ڕاگوێزراوه و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که هه‌م له لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌ستی پێ کردوه.
به سه‌رنجدان به ڕابردووی درێژی تێکۆشانی قادر قادری له حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و به ئاگاداری له‌وه که ئه‌و کادره ناسراوه‌ی حیزبی دیموکڕات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه، هه‌ر وه‌ها به وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش که کۆماری ئیسلامی له دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له هه‌رێمی کوردستان له دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه بردوون، ئێمه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به ئه‌نجامده‌ری تێرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین.
وێڕای به‌داخبوونمان له شه‌هیدبوونی ئه‌و تێکۆشه‌ره به وه‌جه‌ی حیزبی دیموکرات و هاوخه‌میمان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هاوسه‌نگه‌رانی، زانیاریی زیاتر له باره‌ی ڕووداوه‌که، هه‌ر وه‌ها له سه‌ر ژیان و تێکۆشانی شه‌هید قادر قادری، نوێترین قوربانیی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی، له به‌یاننامه‌کانی داهاتوودا به ئاگاداریی بیرورای گشتی ده‌گه‌یه‌نین.
سکرتاریای
حیزبی دیموکراتی کوردستان
پێشنیوه‌ڕۆی ٠٧/٠٣/٢٠١٨