لانیكه‌م ٥ چالاكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن دادگای ئینقلاب له شاری سنه بانگ كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدانی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوی كرێكاری، 5 چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی مه‌زه‌فه‌ر ساڵح نیا، شه‌ریف ساعێدپه‌نا، سه‌ید غالب حوسێنی، سه‌ید خالید حوسێنی و حه‌بیوڵا كه‌ریمی كه پێشتر به هۆی به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی ساڵی ١٣٩٦ له تالاری په‌ردیسی سنه له‌سه‌ر داوای دادگای ئینقلاب له شاری سنه ده‌بێ دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه خۆیان بناسێنن.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه پێشتریش له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ١٩چالاكی كرێكاری له شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون و پاش لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوون.











