تێکۆشەرانی سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان بە بۆنەی شەهید کرانی لاوی خوێندکار و نیشتمانپەروەری کوردی ئیلامی، لەو شارەدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمە لە چالاکییەکی تەبلیغیدا لە شاری کرماشان یادی لاوی خوێنگەرمی کورد شەهید تالب وەستانیوەند کە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ئیلام بە تاوانی ڕاگرتنی ئاڵاو لایەنگەریی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ژیر ئەشکەنجەدا کوژرا، بەرزڕاگیراو بەشێک لە لاوان و لایەنگەرانی حیزب، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار، خۆیان بەدرێژەدەری ڕێگای ئەو شەهیدە زانی.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی یهکشهممەی حەوتووی ڕابردوو، ٢٩ی ڕێبهندان، “تالب بهساتیوهند”، خوێندکاری پزشکی له زانکۆی ئیلام لهلایهن هیزه ئهمنییهتهکانی ئهو شاره له ماڵهکهی خۆیدا دهسبهسهر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاری ڕاگوێزرا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممەش بنەماڵەکەیان ئاگادار کردەوە کە ناوبراو لە گرتووخانە خۆی کوشتوە و، تەرمەکەیان بەو مەرجە تەحویلی بنەماڵەکەی دایەوە تا لەژێر چاوەدێڕیی توندی ئەمنیەتیدا بە بێدەنگی، بە خاکی بسپێرن.
ئەوشەهیدە خۆشەویستەمان نزیک بە دوو ساڵ بوو لە ڕێگای تەشکیلاتی نهێنیی هەرێمی ئیلام_ کرماشانەوە، پێوەندیی بە حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە هەبوو.