شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە ١٨ لە سەر ١٩ی جۆزەردان، ژنێکی نیشتمانپەروەرو پێشمەرگەخۆشەویست به ناوی مەرجان مەلەک زاده قاسملوویی، ناسراو به پوورمەرجان هاوسەری قادر سەنەم خەڵکی ئاوایی دێشەمسی چووکه به هوی نەخۆشیکوچی دواییکرد.
پوور مەرجان لەو ژنە دلسۆز و حیزبدۆستانە بوو کە وەک ڕۆڵەی خۆی سەیری پێشمەرگەکانی دەکرد. لەو ساڵانە دا کە پێشمەرگە بنکەیان لەو گوندە بوو یا شەو و نیوەشەو، وەخت و بیوەختڕوویان دەکردە ئەم دێیە،دەرگای ماڵی پوور مەرجان، بۆ پێشمەرگە هەمیشە لە سەر پشت بوو . ئەو دایکە بەڕێزە هوگرییەکی زۆری به حیزبی دیموکراتی کوردوستان هەبوو. مێردەکەی پوورمەرجانیش لە سالانی رابردوو دا، بۆ خزمەتی پێشمەرگە و هاوکاریی تیکۆشەرانی دیموکرات، پشتیوان و هاوکاری بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی پوور مەرجان، سەرەخۆشی لە بنەمالە و کەسوکار و خەڵکی دلسۆزی دێشەمس دەکا. گیانی پوورمەرجان و هەموو دایکان و خوشکانی پەنا و پشتیوان و دڵسۆز و هاوکاری کادر و پێشمەرگە تێکۆشەرەکان، دڵنیا دەکاتەوە کە وەفا و خزمەتیان هیچ کات لە بیر ناکا.