سه‌رۆكی فیدراسیونی زۆرانبازی ئێران و ئه‌ندامانی شوڕای فه‌نن‌ی زۆرانبازیی ئازاد و فه‌ره‌نگی به‌گشتی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌دوای نامه‌ی وازهێنانی ڕه‌سووڵ خاده‌م له سه‌رۆكی فیدراسیونی زۆرانبازیی ئێران ناڕه‌زایه‌تی له نێو وه‌زرشی ئێران كه‌وت و هه‌موو ئه‌ندامانی شورای فه‌ننیی زۆرانبازیی ئازاد و فه‌ره‌نگیی ئێرانیش به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و داوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێبڕكێی وه‌رزشوانانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به ناو دوژمن كرد.
ڕه‌سووڵ خاده‌م، داوای له كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش، كۆمیته‌ی میللیی ئۆله‌مپیك، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شورای ئه‌منیه‌تی نەتەوەیی كرد كه چاره‌نووسی وه‌رزشوانانی ئێرانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی نه‌یاری ئێران ڕوون بكه‌نه‌وه.
به‌دوای به ئانقەست پێدۆڕاندنی عه‌لیڕه‌زا كه‌ریمی، زۆرانبازی كێشی 85 كیلۆی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئیسراییل نه‌كه‌وێ به زۆرانبازێی ڕووس له‌سه‌ر داوای ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی دۆڕا، وه‌رزشی ئێران به شێوه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه تێكه‌ڵ به كێشه و ململانێی سیاسیی ئێران بووه و وه‌رزشوانان دڵیان به وه‌رزش وه‌ك جاران خۆش نیە و هیچ هیوایه‌كیان نه‌ماوه كه پله یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان ببڕن و قاره‌مانی جیهان به‌ده‌ست بێنن.
ڕه‌سووڵ خاده‌م، ئیبراهیم جه‌وادی و حوسێن مه‌ره‌عشیان پاش وازهێنانیان ڕاگه‌یاند كه ئێمه ناتوانین به‌و شێوه‌یه كار بكه‌ین.
وه‌رزش بۆ ئاشتی نێوان وڵاتانه نه‌ك بۆ دوژمنایه‌تی كردنی وڵاتانه، وه‌رزشوانێك چه‌ندین ساڵ زه‌حمه‌ت ده‌كێشێ و خۆی ماندوو ده‌كا تا قۆناخه‌كانی كۆتایی دێ و له‌وێش سووك و ئاسان به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردان و تێكه‌ڵكردنی سیاسه‌ت و وه‌رزش ده‌بێ بدۆڕێ و خه‌ونه‌كانی نه‌یه‌نی دی.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه كه وه‌زرشوانانی ئێران له‌گه‌ل ئیسراییل بكه‌ون و هه‌موو جارێ بێده‌نگه‌ی لێكراوه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیاوازتر له جارانه.
له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ دوو یاریزانی تۆپی پێی ئێران مه‌سعود شوجاعی كاپیته‌نی تیم و ،ئێحسان حاجی سه‌فی كه له باشگایه‌كی یۆنان یاری ده‌كه‌ن به‌شداری یارییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئیسراییل كرد كه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا و داوای په‌شیمان بوونه‌وه‌یان لێكرا كه شوجاعی په‌شیمان نه‌بووه و له نه‌هایه‌تدا بۆ تیمی میللی بانگێشت نه‌كرا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌چوونی ژنان بۆ ستادیۆمه وه‌رزشییه‌كان له ئێران‌دا ده‌نگانه‌وه‌ی زۆر له میدیاكانی ئێران و جیهاندا هه‌بووه و زۆر جاریش له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی هه‌ڵای لێكه‌وتووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ له یارییه‌كدا قه‌رابوو ژنان به‌شدار بكه‌ن به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌ویش له‌به‌ر هاتنی سه‌رۆكی فیفا بۆ ئێران، چه‌ند كورسی تایبه‌ت به ژنانیان دیاری كردوه.