پۆلێک لە کۆڵبەرانو کاروانچییانی ناوچەی سەردەشت لە بازاڕچەی قاسمەڕەش مانیان لە کارو هاتوچۆی سەرسنوور گرتوە.
ئەو کاسبکارانە دەڵێن کرێبارەکانیان لە لایەن خاوەنبارەکانەوە نادرێو هەروەها بارەکانیان لێ قورس کردوونو وڵاغەکانیان توانای هەڵگرتنیانی نییە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد پەتەی هێنانی کاڵاو شمەک لەلایەن فەرماندارییەوە بە پووڵێکی کەم دەدرێ بە دەستو پێوەندییەکانی رێژیمو لەلایەن ئەوانەوە بە پووڵێکی زیاتر دەدرێتەوە بە خاوەنبارەکان، ئەوانیش بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوە، کرێبار لە کاروانچییەکان کەم دەکەنەوەو بارەکانیان لێ قورس دەکەن؛ ئەوەش نارەزایەتیی کاروانچییەکانی لێ کەوتۆتەوە.
کاروانچییەکی قاسمەڕەش بە پەیامنێری کوردستانو کوردی گوت، ئەو کرێیەی لە بری هێنانی بارو شمەک دەمدرێتێ زۆر کەمە، بۆیە ناچارم باری زیاتر لە وڵاغەکەم بار بکەم، بەڵام چیدیکە بەرگەی ئەو وەزعە ناگرین.
ئەو کاسبکارانە دەڵێن فەرمانداری پەتەی هێنانو بردنی کاڵاکان راستەخۆ بە خاوەنبارو خەڵکی کاسبکاری ناوچەکە ناداو دەیدا بە دەستو پێوەندییەکانی خۆیان، ئەوەش وایکردوە کە تێچووی ئەو هێنانو بردنەی کاڵاو بارەکان زیاتر بێ.