سادق زیباكه‌لام، مامۆستای زانكۆی ئازاد و له سیما ناسراوه‌كانی ریفۆرمخواز له ئێران له زانكۆی حقوق و زانستی سیاسی ده‌ركرا.
سادق زیباكه‌لام ماوه‌ی 10 ساڵ بووه له زانكۆی ئازادی تاران وانه‌ی ده‌گوته‌وه كه ڕۆژی ڕابردوو به بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك مووچه‌ی مانگانه‌یان لێبڕیوه و له زانكۆ ده‌كراوه.
ناوبراو به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت به‌ڵام نه‌یهێشت له چوارچێوه‌ی هێڵی سووری كۆماری ئیسلامیی ئێران بچێته ده‌رێ.
هه‌روه‌ها له درێژه‌دا وتی، ده‌ركردنی له زانكۆی ئازاد به شێك له ڕه‌وتی ده‌ركردنی مامۆستایان و جیابیران له زانكۆكانی ئێرانه كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار بوونی ئه‌و مامۆستایان له زانكۆكان به هێڵی سوور ده‌زانن و پێیان وایه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
زیباكه‌لام قه‌راره له وه‌زاره‌تی كار شكایه‌ت له زانكۆی ئازاد بكا.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی، سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆی ئازادی ئیسلامی له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ وتی، ئیزن ناده‌ین ئه‌و مامۆستایانه‌ی به ڕۆخساری ئیسلامی پێده‌نێنه نێو زانكۆ و پاشان دژی ئیسلامی چالاكی ده‌كه‌ن، زانكۆ جێگای ئه‌و كه‌سانه نیه.
وه‌لایه‌تی له به‌شێكی دیكه‌ی له قسه‌كانیدا گوتی، مامۆستایانێك ده‌توانن له زانكۆی ئازاد وانه بڵێنه‌وه ده‌بێ له چوارچێوه‌ی سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بێ، هه‌ر كه‌سێك له‌و چوار چێوە لابدا… ئێمه ناچاری ناكه‌ین بمێنێته‌وه.