ئیدارەی ئیتلاعاتو ئەماکینی سەر بە هێزە ئینتیزامییەکان لە شاری شنۆ دەیانەوێ بە دانانی کامیرای مەداربەستە لە هەندێک لە دوکانە قەرەباڵغو بۆنگاکانی ماشێنو خانوو ویڕای شوێنە گشتییەکان ی وەک قاوەخانەو کافی نێتەکان جموجۆڵی خەڵک بخەنە ژێر چاوەدێریی خۆیانەوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتو ئەماکنی شنۆ رایگەیاندوە بێتوو خاوەنی ئەو دوکانو بونگاو شوێنانە هاوکاریی ناوەندە ئەمنیەتییەکان نەکەن، پەروانەی کەسبەکانیان بۆ نوێ ناکرێتەوە.
چالاکانی مەدەنی دەڵێن ئەو بڕیارنامەیەو بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی زیاتر چاوەدیری خستنە سەر جموجۆڵی خەڵکو بیستنی قسەو ئاخێوی ئەوانە تا لەو ڕێگەیەوە پێش بە باسە سیاسییەکانو رەخنە لە دامودەزگا دەوڵەتییەکان بگیردرێ.