رۆژی سێ شه‌ممه ٨ ی ره‌شه‌ممه‌ی ٩٦ ( ٢٧ ی فێورییه‌ی ٢٠١٨ ) شاندێکی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر پێکهاتوو له هاوڕێیان ئیبراهیم زێوه‌یی و ئامانج زیبایی، سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتی کوردستان یان کرد و له لایه‌ن غه‌فوور مه‌خمووری سکرتێری یه‌وه ، پێشوازیان لێ کرا.
له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بارودۆخی سیاسیی ناوچه و داهاتووی هه‌رێمی کوردستان و به گشتیی پرسی کورد له به‌رده‌م سێناریۆ جیاوازه هه‌ستیاره‌کانی قۆناخه‌کانی ئێستای جوڵانه‌وه‌ی کورد له پارچه‌کانی کوردستان دا، کرا و، هه‌ر دوولا له سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بوون که بۆ خۆده‌ربازکردن له‌و هه‌لومه‌رجه داسه‌پاوه و نادڵخوازهدا، پێویسته حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به چاوێکی کراوه‌وه پێداچوونه‌وه‌یه‌کی نه‌وعی به‌خۆیاندا بکه‌ن و له لایه‌کی دیکه‌ش یه‌کریزی نێوماڵیی کورد به تایبه‌ت له سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژییه‌کان، ده‌سته‌به‌ری وه‌دیهێنانی ئاواته له‌مێژینه‌کانی گه‌لی کورد، ئه‌ژمار ده‌کرێ.
له کۆتاییدا دوو لایه‌نی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، پرسی ده‌ستگیر کردنی به‌رێز ساڵح موسلیم یان له وڵاتی چێک پێکه‌وه تاووتوێ کرد و ده‌ستگیرکردنی ناوبراو له وڵاتێکی ئورووپایی یان به بیدعه‌تێکی خراپ و به‌دوور له پرێنسیپی دێمۆکراتیک وبه‌هاو ئه‌خلاقی ئینسانی و دادپه‌روه‌ری ، دایه قه‌ڵه‌م.