سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی، سامانەكان‌و بازرگانیی ورمێ ده‌ڵێ، ٢ هەزارو ٩٤٤ کارگه‌و یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنان لە ئاستی پارێزگای ورمێ‌دا هەن که نیزیک به نیوه‌یان داخراون..
بەپێی قسەكانی جەعفەر سادق ئەسكەندەری لە 2 هەزارو ٩٨٤ کارگه‌و یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنان لە ئاستی پارێزگای ورمێ‌دا هەزارو ٦٨٠ یەكەیان چالاك‌و نیوەی چالاكن، ٣٦٣ یەكەو کارگه کۆیان کردۆته‌وه‌و ٩٠١ کارگاو یه‌که‌ی دیكەی ئەم پارێزگایە له‌کار کهوتوونو هیچ چالاكییەكیان نییە.
سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی، سامانەكان‌و بازرگانیی ورمێ ده‌ڵێ كەمیی نەغدینە، نەبوونی بازاڕی فرۆشتن، قەرزداربوون بە سیستمی بانكەكان، گیر‌و گرفتەكانی كرێكاری، نەبوونی سەرمایە بۆ نۆژەنكردنەوە، بەرزبوونی تێچووی بەرهەمهێنان، نەبوونی مادوەی سەرەتایی به‌رهه‌مهێنان، بەرتەسككردنەوەی هەناردە، گیروگرفتی هێڵی بەرهەمهێنان، قەرزداربوون بە ئیداره‌ی ماڵیات به‌شێک لە گیر‌و گرفتەكانی یەكە بەرهەمهێنرهكانی ئەم پارێزگایەن كە دەبێ ئاوڕیان لێبدرێته‌وه‌و ڕێگە چارەی پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوە.
سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی، سامانەكان‌و بازرگانیی ورمێ لە پێوەندیی له‌گه‌ڵ بڕی كانگا چالاكەكانو ناچالاكەكان لەم پارێزگایەدا ئاشکرای کرد که هەر ئێستا ٤٢٨ كانگا له‌و پارێزگایه تۆمار کراون كە لەم ڕێژەیە ٢٦٥ كانگایان چالاكن‌و ١٦٣ كانگاكەی دیكەش کار‌و به‌رهه‌مهێنانیان تێدا راوه‌ستاوه.
ناوبراو ده‌ڵێ نەبوونی بازاڕی بەكارهێنان، دابەزینی چۆنیەتیی كاڵا، نەبوونی سەلاحییەتی فەننیو ماڵیی خاوه‌نی کانگاکان لە هۆكارەكانی نیوە چالاكبوون یان داخرانی ئەم كانگا‌و یه‌که بهرههمهێنهرانهیه.
شایانی باسه داخرانی نیوه‌ی کارخانه و کارگه‌کان له پارێزگای ورمێ له حاڵێک دایه که هه‌ر له‌و پارێزگایه‌دا ١١٨ هه‌زار ده‌رچووی زانکۆ بێکارن.