پسپۆڕی بەرپەرسی ئید و نەخۆشییەكانی ئیدز له ناوەندی بێهداشتی پارێزگای كرماشان ده‌ڵێ ٣ هەزارو ٥٠٠ كەس له کرماشان نه‌خۆشیی ئیدزیان گرتوه.
ئه‌و ده‌ڵێ له‌وانه‌ی ١٢٠٠ كەسیان مردوون‌و ٢٣٠٠ نەخۆشی تووشبوو بە ئێچ ئای وی لە ئاستی پارێزگادا به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێن.
عەلی كۆماسی ده‌ڵێ خوێن بهخشینو پێكهاتە خوێنییە پیسەكان كە سەرەكیترین هۆكاری گواستنەوەی ئەم ڤیرووسە بۆ سۆرەنگی هاوبەشی نێوان موعتادەكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ پێوەندیی جنسی و گواستنەوە لە لایەن دایكەوە بۆ كۆرپەڵەو منداڵی ساوا هۆکاره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی ئیدز له ئێران‌و له کرماشانیشن.
ناوبراو ده‌ڵێ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پتر لە سەدی ٩٥ی حاڵەتەكانی گواستنەوەی نەخۆشی ئێدز لە ئێران لە ڕێگەی سۆرەنگی هاوبەش له نێو موعتاده‌کاندا بووه، به‌ڵام له ئێستادا ئۆلگوی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئیدز گۆراوه‌و سه‌دی ٣٥ ی حاله‌ته‌کانی گواستنه‌وه له ڕێگه‌ی پێوه‌ندییه جنسییه‌کانه‌وه بووه.
ئه‌و ده‌ڵێ زۆر له‌و موعتادانه‌ی ته‌زریق ده‌که‌ن، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ژنه‌کانیان تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه کردوه‌و له ئێستاشا ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده پزیشکییه‌کانه‌وه نهناسرێنو چاوه‌دێریی پزیشکییان له‌سه‌ر نه‌بێ، زۆر منداڵ هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه‌وه له دایک ده‌بن.
کۆماسی ده‌ڵێ له ئێستادا سه‌دی ٣٠ ی توشبووان به نه‌خۆشیی ئیدز له کرماشان ژنن، که زۆربه‌ی له مێرده‌کانیان یان له رێگه‌ی پێوه‌ندیی جینسییه‌وه گرتوویانه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ له ساڵدا ٩٠ تا ١١٠ توشبووی نه‌خۆشیی ئیدز هه‌ر له شاری کرماشان خۆیان به ناوه‌نده پزیشکییه‌کان ده‌ناسێنن.
شایانی باسه به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ١٨٠ هه‌زار که‌س له ئێران نه‌خۆشیی ئیدزیان هه‌یه، به‌ڵام کارناسانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی توشبووان به ئیدز زۆر زیاتر له‌و ئاماره‌یه که ڕاگه‌یه‌ندراوه.