به‌ڕێوه‌به‌ری جیهادی جووتیاریی شاری بانه دەڵێ له ساڵی نوێ‌دا بڕی ١٧ میلیارد تمه‌ن زیان به به‌روبوومی باغ‌و باغات و زهویو زاره‌کانی ئه‌م شاره گه‌یشتووه.
به‌پێی قسه‌کانی جه‌عفه‌ر قادرزاده، دار گوێزه‌کان له پله‌ی یه‌که‌مدا و پاش ئه‌وانیش ڕهزهکانو باقی به‌روبوومه‌کانی باغ‌و زه‌وی و زاره‌کان وه‌ک گه‌نم، زۆرترین زیانیان به‌رکه‌وتووه که ڕێژه‌ی ئه‌م خه‌ساره‌ته تا ١١ میلیارد تمه‌ن مه‌زنده کراوه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که گوڵی سه‌دا سه‌دی باغ‌و باغاتی هێندێک له ناوچه‌کان وەریون، دەڵێ له هێندێک له ناوچه‌کانی دیکه‌ش ئاستی ئه‌م زیانه مام ناوه‌ندی، یان که‌م بووه‌و ته‌نیا به‌روبوومی هێندێک له ناوچه‌کان به سڵامه‌ت ده‌رچوون.
ئەو وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه که، ئه‌م زیانه به‌هۆی سه‌رمابردوویی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان، له ڕۆژەکانی ٦ و ٢٢ی خاکه‌لێوه هه‌روه‌ها ٧ی بانه‌مه‌ڕ تووشی جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه بووه.
قادرزاده هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کردوە که ته‌نیا سه‌دی ٢٠ی به‌رهه‌می باغ‌و زهویو زاره‌کانی بانه بیمه کراون‌و ڕاشیگه‌یاند که، بیمه به شێوه‌ی پێویست قه‌ره‌بووی زه‌ره‌ر و زیانی به‌رهه‌مه جووتیارییه‌کان ناکاته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاژه‌ی به وه‌ش کرد که له باشترین بارودۆخدا ، ساڵانه 2 هه‌زار و ٧٠٠ تۆن گوێز له باغه‌کانی ئه‌م شاره به‌رهه‌م دێنن و گوتی: به‌هۆی سه‌رمابردوویی ئه‌مساڵ سه‌دی ٦٠ی ئه‌م به‌رهه‌مه له که‌می داوه. ئەو هه‌روه‌ها له بابه‌ت به‌رهه‌مهینانی ترێ له ڕه‌زه‌کانی ئه‌م ناوجەیە گوتی: له ساڵانی ڕابردوودا ڕه‌زه‌وانانی بانه ١٠ هه‌زار تۆن ترێێان دەست دەکەوت، به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ٣٠ تا ٢٠ له‌سه‌د لە کەمی داوە.