ڕۆژی ٢٤ی فێورییه‌ی ٢٠١٨ دووهه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی له وڵاتی ئه‌مریكا بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه و هاوكاری زیاتر و به‌دوادا چوون بۆ پلاتفۆرمی په‌سندكراوی دانیشتنی یه‌كه‌م، له ده‌ڤه‌ری واشنگتۆن به‌ڕێوه‌چوو و نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان بیر و بۆچوونه‌كانی خۆیان خسته ڕوو. به‌ڕێزان كاك كامڕان باڵنوور نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان و كاك خه‌بات ئیبراهیمپوور به‌رپرسی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ئه‌مریكا، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
كاك كامڕان باڵنوور له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه و ئەم جۆرە هاوهه‌ڵوێستییه ده‌توانێ زۆر كاریگه‌ر بێ له‌سه‌ر حیزبه‌كانمان و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌وەندی كوردی له‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژین. ناوبرا باسی له‌وه كرد كه به پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ئه‌م وڵاته و شوێندانه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی جیهان ده‌بێ وه‌ك كورد له‌سه‌ر هه‌ست بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌نگی خۆمان به گوێی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا بگەیەنین و ئه‌مه مسۆگه‌ر نابێ مه‌گه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش ڕێك كه‌ون. كامڕان باڵنوور باسی له‌وه كرد كه پێویسته شێوازی كار كردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و سێنا لایه‌نی ته‌كنیكییه‌كه‌ی به ڕاشكاوی و به كرده‌یی دیاری بكرێ. بۆ پێكانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ئه‌نجومه‌نی پارله‌مانی كورده‌كان (Kurdish-caucus) سازبكرێ كه به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی كورد بكا له ئه‌مریكا، بۆ وێنه ئه‌مڕۆ پارێزگاری له مافی گه‌لی كورد بكا له عه‌فرین و سبه‌ی له مه‌هاباد و كه‌ركووك و دیاربه‌كر.
حیزبه به‌شداربووه‌كان بریتی بوون له:
حیزبی دێموكراتی كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. پارتی دێموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران له باشووری كوردستان. پارتی دێموكراتیكی گه‌لان له باكووری كوردستان. پارتی یه‌كێتی دێموكراتی سووریا و مه‌جلیسا سووریا دێموكراتیك له ڕۆژئاوای كوردستان.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا لە پێناو ئامادە كردنی بەستێنێكی گونجاوتر، بۆ یەكخستن و كاراتر كردنی كۆیەك لە چالاكی و ئەركە گشتییەكان، دیسان هێزە كوردییه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریان دا كە پێكەوە و لە پێناوی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانیدا، لەسەر بنەمای ڕێككەوتنێكی هاوبەش ئەرك و كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و هەموو ئەو هێزە سیاسییانەی ئەم بەڵگەیە واژۆ دەكەن پێبەست و بەرپرسن بن لە ئاست جێ بەجێ كردنی پلاتفۆرمی په‌سندكراو.
شایانی باسه یه‌كه‌م دانیشتنی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی له وڵاتی ئه‌مریكا ڕۆژی ٢٧ی ژانویه به میواندارێتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه به‌ڕێز دوكتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده‌ش جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان تێیدا به‌شدار بوو.