به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٣ی ڕه‌شه‌ممه ١٣٩٦ ٥ که‌س له ده‌سبه‌ر کراوانی خۆپیشاندانه‌کانی مانگی به‌فرانباری شاری ورمێ به ناوه‌کانی سه‌فه‌ر ئۆڕدووخانی، مه‌تین خالیدی، ناسرحه‌سه‌نی، منیره سولتانزاده و ئه‌مین زینده‌دڵ، به بڕیاری دادگای شۆرشی ئه‌و شاره به تومه‌تی پڕۆپاگه‌نده دژ به ئه‌منیه‌تی میللی و نیزامی کۆماری ئیسلامی سه‌رجه‌م ١٧٤ مانگ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و ٥که‌سه ڕۆژی ٢٨ی به‌فرانبار له لقی ٣ی دادگایی شۆرش شاری ورمێ له‌لایه‌ن قازی ره‌زا نه‌جه‌ف‌زاده دادگایی کراون و ڕۆژی ٣ی ڕه‌شه‌ممه حوکمه‌کانیان له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌کانیانه‌وه پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه. مه‌تین خالیدی ئێستا له به‌ندی ١٣ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێیه و سه‌فه‌ر ئۆڕدووخانی، ناسر حه‌سه‌نی، منیره سۆڵتانزاده، و ئه‌مین زینده‌ده‌ڵ تا ئێستا به‌شێوه‌ی کاتی و به دانانی بارمته ئازاد بوون که ده‌بێ خۆیان به زیندان بناسێنن.
به‌پێی ئه‌و حوکمه، مه‌تین خالیدی و ئه‌مین زینده‌دڵ هه‌ر کامیان به ٧٢ مانگ زیندانیی سزا دراون که ده‌بێ ٥ ساڵه‌که‌ی حه‌تمه‌ن بکێشن. ناسر حه‌سه‌نی و سه‌فه‌ر ئۆڕدووخانیش هه‌ر کام به ساڵێک زیندانی و منیره سۆڵتانزاده به 6مانگ زیندانی سزا دراون.











