باراك ئۆباما، سەركۆماری ئامریكا، لە پێناو باشبوونەوەی بارودۆخی ئەرتەشی عێراق، قەرارە ئەم حەوتوویە بە سەدان پسپۆڕی نیزامی بۆ ئەم وڵاتە بنێرێ.
كاربەدەستانی پێنتاگۆن، وەزارەتی بەرگریی ئامریكا دهڵی ناردنی هێزی نیزامی بۆ عێراق بە شێوەیەك شهڕو بەرەنگاربوونەوە دژی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ههر نهبێ٥٠٠ پسپۆڕی نیزامی دیكەی ئامریكا بە هێزی ٣ هەزار ڕاوێژكارە نیزامییهکانی ئامریكا لە عێراق زیاد دەبن.
كاربەدەستان دەڵێن گەڵاڵەی ناردنی پسپۆڕی نیزامی بۆ عێراقو هەروەها جێگیركردنی پایەگایەكی ڕاهێنانی نیزامی لە پارێزگای ئەنبار بۆ پشتیوانی زیاتر لە هێزە سوننییەكانی دەبێ كە گرتنەوەی پارێزگای داعش بۆ سوننییەكان زۆر گرینگە.
وتەبێژی شورای ئەمنیەتی میللیی ئامریكا گوتبووی كە بژێرەی جۆراوجۆر هەیەو، ناردنی پسپۆڕی نیزامی یەكێك لەم بژێرانەیەو لەم بارەیەوە بڕیاری كۆتایی بە دەستی سەركۆماری ئامریكایە.
ئۆباما ڕۆژی دووشەممە گوتی هێزەكانی عێراق که لەلایەن ڕاوێژكارانی نیزامیی ئامریكاوە ڕاهاتوون، لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش كاریگەریی باشیان هەبووە، و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش سەبارەت بە ناردنی هێزی پسپۆڕی نیزامیی ئامریكا ڕەزامەندیی خۆی دەربڕیوە.