وەزیری ئیرشادی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئاشکرای کرد كە ئێران لە پەروەندەی گرێبەستی گازی “كێرسێنت”دا، بە پێدانی جەریمەیهکی ١٣ میلیارد و ٨٥٠ میلیۆن دۆلاری مەحكووم كراوە.
عەلی جەننەتی، وێزری ئیرشادی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان، لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی، وێڕای ئاماژە بە پەروەندەی گازیی پڕقاڵمەقاڵمی ناسراو بە “كێرسێنت” گوتی: گرێبەستی “كێرسێنت” لە ڕاستیدا گرێبەستێك بوو كە لە ڕابردوودا لە نێوان وەزارەتی نەوتو شیركەتی نەوت و گازی “كێرسێنت”دا ئیمزا كراوە.
وەزیری ئیرشادی ئێران، وەبیری هێناوەتەوە كە ئەم شیركەتە لە لایەن کهسێکی عێراقییەوە بە هاوكاریی كۆمەڵێك لە كاربەدەستانی شارجە دامەزراوەو پاش دامەزرانی ئەم شیركەتە، گرێبەستێك لە نێوان وەزارەتی نەوتی ئێرانو ئەم شیركەتەدا ئیمزا كرا، نێوهرۆكی ئەم گرێبەستە هەناردەكردنی گاز بۆ ئیمارەتە یەكگرتووە عەرەبییەكان بووەو، هەر بەم پێیە ئەم مەسەلە كێشە و گرفتێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
جەننەتی وێڕای ئاماژە بەوەی كە بەهۆی شكایەت كردنی لایەنی بەرامبەر لەم گرێبەستەدا، ئێران بە پێدانی سزای نەغدیی ١٣ میلیارد و ٨٥٠ میلیۆن دۆلار مەحكووم كراوە، گوتوویەتی: دیارە ئەم مەسەلەیە هەر بهوهنده کۆتایی نایهو، دوای ئەوەش ئەگەر ئێران ناچار بە پێدانی ئەم جەریمەیە بكەن، دیسانیش دەوڵەتی ئیمارات و هاوبەشەكانی شیركەتی “كێرسێنت” دەتوانن ئیدیعای ئەوە بكەن كە چونكی ئێران گازی بەوان نەداوەو بهو هۆیهوه زیانیان بهرکهوتوه، دهتوانن داوای قەرەبوو كردنەوەی ئەم زیانە لە ئیران بکهن.
وەزیری ئیرشادی كۆماری ئیسلامی لە بارەی پڕكێشمەكێشترین پەروەندەی نێوان ئێران و ئیمارات گوتوویەتی: لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە، شوورای ئەمنیەتی میللی گەڵاڵەیەكی پەسند كردووە كە كاربەدەستانی وڵات لە نوێنەرانی مەجلیسەوە بگرە تا وەزیرەكانو بەرپرسانی دیکهی ئەم وڵاتە و ڕاگەیەنەكانیش، مافی ئەوەیان نییە كە لەسەر پهروهندهی “كێرسێنت” قسه بکهنو لهسهری بنووسن.