مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌ركۆماری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای له ڕێبه‌ری ئێران كرد كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێ و سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی بگۆڕدرێ.
ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵده‌ریی “فارس”ی سه‌ربه حكومه‌تی ئێران نامه‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژادی بڵاوكرده‌وه كه له‌و نامه‌یه‌دا ڕوو به عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ، ده‌بێ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ئێران بگۆڕدرێ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌ركۆماری مه‌جلیسی شواری ئیسلامی بكرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نامه سه‌رئاواڵادا هاتوو كه داوا له خامنه‌یی ده‌كا به‌خێرایی ریفۆرم له ئێران و ده‌فته‌ری ڕێبه‌ریدا بكرێ و خوازیاری لابردنی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی بوو.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه نوێنه‌ری پاوانخوازی مه‌جلیسی شورای ئیسلامیی شاری “بنا‌و” له وتووێژێكدا به سایتی “تابناك”دا گوتبوو، “كه ئه‌حمه‌دی نژاد له سیمی ئاخری داوه.”
له كۆتایی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه باردۆخی ئابووری خه‌ڵك و ژیانی خه‌ڵكی گه‌یشتووه‌ته ئاستی مه‌ترسیدار و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی خه‌ڵك هه‌ژار و هه‌ژارتر ده‌بن. به شێوه دووبه‌ره‌كییه نێوخۆییه، چی دیكه ناتوانن وڵات به‌ڕێوه به‌رن و پێویستی به گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه.