له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ١٦ هه‌زار بابه‌ت منداڵ ئازاری له ئێران تۆمار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ڕه‌زا جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی ئۆرژانسی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ١٦ هه‌زار حاڵه‌ت تۆمار كراوه و گوتی، تا ئێستا ڕاپۆرتی‌٢٧ هه‌زار و ٥٠٠ حاڵه‌تی منداڵ ئازاریی جینسی، جه‌سته‌یی و عاتفی بۆ ئه‌و ئۆڕژانسه نێردراوه. هه‌روه‌ها تا ئێستا ١٤ هه‌زار و ٥٩٩ حاڵه‌تی هاوسه‌ر ئازاریش تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه هه‌رچی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه كه‌متر بیێ توندوتیژی زیاتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داناوه، سه‌دی ٣٨ ئه‌و مندی‌ڵانه له ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا بوون و سه‌دی ١٢ی له له ته‌مه‌نی ناوه‌ندیدان. سه‌دی ٢٩ له بواری جه‌سته‌یی و سه‌دی 3ی له بواری جینسییه‌وه بووه و هه‌ندێك له بنه‌ماڵه‌كانیش له‌به‌ر ئابڕوو و ئه‌منیه‌تی خۆیان بێده‌نگه‌یان لێڕاكردووه و ئه‌و ئامارانه، ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی توندوتیژی له ئێران‌دا نیه و زۆر له‌وه زیاتره كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئۆڕژانسی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هیچ یه‌ك له‌و ڕاپۆرتانه له كاتی خۆیاندا نه‌نێردراون سه‌دی ١٢ی پاش چه‌ندین ڕۆژ دوای ڕووداوه‌كه نێرادراون و نزیك به سه‌دی 5ی پاش یه‌ك حه‌وتوو نێردراون ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه له هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی دابوون و كه‌متر هه‌یه پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
جه‌عفه‌ری وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه منداڵ ئازاری له چوارچێوه‌ی ماڵ و بنه‌ماڵه‌دا نیه به‌ڵكوو كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه. زۆر جارانه بینراوه كه منداڵێك ماوه‌یه‌كی زۆره توندوتیژی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ كه دراوسێكانیان ئاگادارن به‌ڵام ڕایناگه‌یه‌نن.