وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانیی خۆی له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالستیك و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران له ناوچه ده‌ربڕی.
ڕۆژی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕۆژی ڕابردوو به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانیی پاریسی له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تارانی له ناوچه ڕاگه‌یاند و ئه‌و وڵاته‌ی به پشتیوانی‌یكردن له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن تاوانبار كرد.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه‌دا ئاماژه به ڕۆڵی ئێران له وڵاتانمی سووریه، لوبنان و ئێران نه‌كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه وێڕای پێداگریی و پێیه‌ندبوونی ئێران به ڕێكه‌وتنی ناوكی ڕایگه‌یاند كه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئورووپا و ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران وتووێژ ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیاش ئه‌مڕۆ داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه كه پێبه‌ند به ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێ و ده‌ست له كاروباری وڵاتان وه‌رنه‌دا و له‌وه زیاتر پشتیوانی ماڵی و نیزامی له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن نه‌كا.
له لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ناوكی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له سێبه‌ری ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی وڵاته‌كه‌یه‌تی و له ناوچه‌دا چالاكی تێكده‌رانه ده‌كا.