سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوو به ئه‌حمه‌دی نژاد وتی؛ هێرش كردنه سه‌ر عه‌لی خامنه‌یی هێڵی سووره.
ڕۆژی ڕابردوو سادق لاریجانی، سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاددا، بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی بێنێ وتی؛ هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ئه‌گه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نه‌بووه كۆماری ئیسلامی و، ڕێبه‌ری ئێران ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، كه ڕۆژی 25ی ڕێبه‌ندان له كاتی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی حه‌مید به‌قایی له‌گه‌ڵ ئیسفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شایی بۆ دادگای ئاشكرای ناوبراو چووبوون به‌ڵام ئیزنیان پێنه‌دان بچنه ژووره‌وه و ، ئه‌حمه‌دی نژاد له گرته ویدئۆیەکدا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له ده‌زگای قه‌زایی و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ده‌ربڕێ.
سادق لاریجانی له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی ناوبراودا ڕایگەیاند، زۆره‌ملێ و به‌زه‌بری هێز ناكرێ و مه‌حكوومه، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه به‌دوای ڕێگه‌چاره قانوونی‌دا بكه‌ون و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و له هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی په‌روه‌نده‌ی به‌قاییدان و خه‌ریكی چه‌واشه كاریین.
ئه‌حمه‌دی نژاد به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له ده‌زگای قه‌زایی ئێران هه‌بوو و پێشتریش سه‌باره‌ت به پشتگرتنی عه‌لی خامنه‌یی له ده‌زگای قه‌زایی به توندی ڕه‌خنه‌ی گرتووه و گوتبووی؛ ڕێبه‌ری ئێران به‌رپرسایه‌تیی كرده‌وه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی و هه‌موو داموده‌زگاكانی دیكه وه‌ئه‌ستۆی ناگرێ.