له ئاوایی گوڵانه‌ی دیوانده‌وه کوڕێکی ۱۹ ساڵان خۆی خنکاند
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٠ ی جۆزه‌ردان کوڕێکی ته‌مه‌ن ۱۹ ساڵان به ناوی هادی حه‌یده ری خه‌ڵکی ئاوایی گوڵانه‌ی دیوانده‌ره خۆی هه‌ڵاواسی‌و کۆتای به ژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو له کاتێکدا بنه‌ماڵه‌که‌ی به بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کار مه‌زرا گه‌ڕابوونه وه بۆگونده‌که‌یان، له شارۆچکه‌ی نایسه‌ری سنه به هۆکارێکی نادیار خۆی هه‌ڵواسیوه‌و خۆی کوشتووه.
خۆکوژیی ئه‌و تازه لاوه ١٩ ساڵه‌یه له حاڵیک دایه که هه‌ر ئه‌م حه‌وتوویه کچێکی ژنێکی ١٣ ساڵه‌ش له شنۆ خۆی کوشت.
له‌و رووداوه‌شدا مریه‌م شه‌هریاری، کچی ڕه‌زا شه‌هریاری به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی خۆی هه‌ڵاواسیوه‌و کۆتایی به ژیانی هێناوه.
کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی ده‌ڵێن که جیا له کێشه‌ی خێزانی کێشەی بێکاری‌و هەژاری به سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژیی خه‌ڵک له ئێران داده‌نرێن، کە بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان‌و چوونەسەرێی ئاماری بیكاری لە ئێران، ئاماری خۆکوژیی خه‌ڵک رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوون دەکا.