هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ده‌راویشی گوناباد له شاری تاران تا ئێستا ٣٠٠ كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر كردووه.
به‌دوای ئاڵۆزیی ڕۆژی ڕابردوو ده‌راویشی مانگرتوو، سه‌عید مونته‌زێرو ئه‌لمه‌هدی، وته‌بێژی هێزی ئه‌ینتزامی ڕایگه‌یاند كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ه‌كدا 3 پۆلیس و 2 به‌سیج كوژران و ٣٠ كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیس برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه له حاڵێكدا سه‌ری هه‌ڵدا كه هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به بێ مۆڵه‌تی قانوونی دیانهه‌ویست هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر ماڵی “نوورعه‌لی تابه‌نده” ڕێبه‌ری ئایینی و له ئاكامدا دەروێشەکان به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزانه بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكیش له ده‌روێشه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه بریندار بوون و به توندی لێدان درا و توند‌و تیژییان له‌گه‌ڵ كراوه.
كوژرانی ئه‌و سێ پۆلیسه به مینی بووس له لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه بووه كه پێوه‌ندی به‌و ده‌روێشانه‌وه نه‌بوو و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ده‌ستكردی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم بێ، بۆ ڕێگرتن له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌و ده‌روێشانه كه قه‌راربوو به‌م زووانه بیگرن.
وته‌بێژی هێزه ئینتزامییه‌كان، ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ركراوانه‌ی به “تێكده‌ری نیزامی” ناوبرد و، وتی؛ ئه‌وانه فریودراون و بۆ كاری تێكده‌رانه ڕاهێنانیان پێ كراوه و، به مینی بووس خۆیان به هێزه‌كانی پۆلیسدا داوه و ٣ پۆلیسیان كوشتووه.
سایتی “مه‌جزووبانی نوور” كه سه‌ربه ده‌روێشەکانی ڕێبازی گوناباده، ئه‌و قسانه‌ی ناوبراوی ڕه‌د كرده‌وه و وتی، بكه‌ر و شۆفیری ئه‌و مینی بووسه هیچ پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه و بۆ به‌دناوكردنی ئێمه بووه جا هه‌ر كه‌سێك بێ.