بۆ پشتیوانی له گیراوانی ئەم دواییانەی مههابادو شاره‌انی دیکه‌ی کوردستان خۆپێشاندانێک له نۆڕوێژ بەرێوەچوو.
رۆژی سێ شەممە، ١٩ ی جۆزه‌ردان (٩ی مانگی ٦ی ٢٠١٥ی زایینی) ژماره‌یه‌کی زۆر لە کوردەکانی رۆژهەڵاتو باشووری کوردستان لە ئیزگه‌ی شەمەنەفەری ئۆسلۆ پێتەختی نۆروێژ کۆبونەوە .
خۆپێیشاندران بە پلاکاردی گەورەو بچووک که وێنەی فەریناز خۆسروانی، سدیق کەبودووندو زیندانیانی سیاسی رۆژڵاتی کوردستانی تێدا به‌دی ده‌کرا، هه‌روه‌ها بە به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی جۆراجۆر بەنێو شەقامی بەنێوبانگی کارلوهان وەرێ کەوتن.
به‌شێک له‌و دروشمانه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌رزیان کردبۆوه بریتی بوون له: “نا بۆ تیرور و ئەشکەنجە وسێدارە”، “نا بۆ دیکتاتۆر”، “بەڵێ بۆ ئازادی”، ” بڵێ بۆ ماڤی مروڤ” و” بژی کوردستان” که سەرنجی زۆر کەسی بۆ لای خۆی رادەکێشا.
به‌شدارانی ئه‌و خۆپیشاندانه دوای ٢٠ خولەک رێپێوان لە پێش پارلمانی نوروێژ کۆبوونه‌وه‌و له‌وێ درێژەی به به‌رنامه‌کانی ئه‌و ئاکسیۆنه درا.
له‌و به‌شه‌ی به‌رنامه‌که‌دا سه‌ره‌تا کەریم ئەڵڵاوەیسی، یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەم خۆپێشاندانە مه‌به‌ست له خۆپیشاندان‌و کۆبوونه‌وه‌که‌ی بۆ میدیاکان روون کرده‌وه‌و دواتر نوێنەری دوو حێزبی نوروێژی قسەیان لە سه‌ر پرسه سیاسی‌و ماف مرۆییه‌کانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد. خاتوو ئیلزابت لۆلاند، نوێنەری حێزبی دیموکراتی مەسیحی‌و خاتوو ماری ئیفرینگ لە لایەن حێزبی سوور به ئاماژه به ڕووداوەکانی ئەم دواییانه‌ی مه‌هاباد هاودردیو پشتیوانیی خۆیان بۆ کوردانی رۆژهەلاتی کوردستان دەربری.
ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه پێ‌داگر بوون که نوروێژ ده‌بێ هاوکارو پشتیوانی کوردان لە خەباتیان بۆ ئازادی‌و ماڤی مروڤ‌و ماڤی نه‌ته‌وایه‌تییان بێ.
شایانی باسه لە نێو ئاخنی بەرنامەکهدا هونەرمەندانی لاوی گۆرانیبێژ کاک خەبات قورەیشی و کاک جەلال بە سرودی نەتەوەیی رازینەوەی ئەم بەرنامە بە نیوەرۆکەی پێش پارلەمانی نوروێژ بوون .