نووسەر، ڕۆژنامەنووسو لیکۆڵەری کورد، ئەحمەد شەریفی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ ی جۆزەردان نووسەری بەتوانای کورد ئەحمەد شەریفی کە ماوەیەک بوو بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کەوتبوو، کۆچی دوایی كرد.
ئەحمەد شەریفی، نووسەر، مێژوونووسو رۆژنامەنووسی بە ئەزمونی كورد لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە چالاكیی فەرهەنگ و رۆژنامەنووسیی خۆیدا جیا لە كاركردن لە بەشی كوردیی رادیۆكانی “كرماشان”،” سنە” و “دەنگ و رەنگی مەهاباد” چەندین كتێبو بە سەدان وتاری لە بواری رۆژنامەنووسیی كوردو مێژووی كورددا نووسیوە.
مەرگی ئەو نووسەرە کوردە لە حاڵێک دایە کە ڕۆژی یەکشەممەش ئەحمەد قازی، نووسەر، وەرگێڕ و سەرنووسەری گۆڤاری سروە کۆچی دوایی کردو بەوەش لە ماوەی حەوتوویەکدا کۆمەڵگای ئەدەبیو رووناکبیریی کورد دوو کەسایەتیی گەورەی خۆی لە دست دا.