ڕامین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی سنه مافی چاوپێكه‌وتن به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیه و كارێكی ناقانوونییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو دایكی ڕامین حوسێن په‌ناهی كه بۆ چاوپێكه‌وتنی كوڕه‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی سنه كردبوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ندیخانه‌وه ئیزنی پێنه‌درا و چاوی به ڕامین بكه‌وێ و پێیان ڕاگه‌یانووه كه مافی چاوپێكه‌وتنی نیه.
حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز، پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه مه‌حكوم به ئێعدامكراوه ده‌ڵێ، پێنه‌دانی ملاقات به ڕامین حوسێن په‌ناهی نایاساییه و ئه‌وه ده‌چێ له خانه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه بۆیه مافی خۆیه‌تی چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێ.