نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەس لە کوردستانی ئێران نەخوێندەوارن، بەڵام دەوڵەت هیچ بەرنامەیەکی کردەنیی بۆ خوێندەوارکردنی ئەو کەسانە نییە.
جێگری نێھزەتی سەواد ئاموزیی ئیدارە پەروەردەو راھێنانی کرماشان دەڵێ ئێستاکە لانیکەم ٨٠ ھەزار کەس لە تەمەنی ١٠ تا ٤٩ ساڵ تەمەن لە کرماشان نەخوێندەوارن.
بوونی سەدان هەزار نەخوێندەوار لە کوردستان لە حاڵێک دایە کە لێژنەی وەزیران لە ساڵی ٩٣ پەسەند کراوەیەکیان ئیمزا کردوە کە بە پێی ئەو پەسەندکراوە لە زۆر چالاکی بۆ کەسانی نەخوێندەواری نێوان ١٠ تا ٤٩ ساڵ تەمەن رێگری دەکرێ. ئەم پەسەند کراوەیە لە ساڵی ٩٥ بە تەواوی بەرێوە دەچێو، لە درێژکردنەوی ماوەی مۆڵەتی شۆفیری رێگری دەکرێو تەنانەت ماوەی جەوازی شوێنی کارەکان درێژ ناکرێتەوە.
ڕاگەیاندنی ٨٠ هەزار کەس نەخوێندەوار لە کرماشان لە حاڵیک دایە کە فەرەیدون سەید موستەفەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردن و پەروەردەی ورمێش دەلێ ١٨٣ هەزار كەس لەو پارێزگایە نەخوێندەوارنو زۆربەشیان مەیلیان بۆ خوێندەواری نییە.
لە پارێزگای سنەش بەپێی ئامارە رەسمییەکان ٢٨٠ هەزار کەس نەخوێندەوارنو ژمارەی نەخوێندەوارانی لە ئیلامیش ٤٠ هەزار کەس نەخوێندەوارنو بەو پێیە نیزیک بە ٦٠٠ هەزار کەس لە کوردستان نەخوێندەوارن.