به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به‌داوی باران‌بارین و هه‌ستانی سێڵاو و لافاو، خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه لێدراوی پارێزگای كرماشان دووباره ماڵ و حاڵیان لێ شێوا.
كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو و لێقه‌وماوی شاری سه‌رپێل زه‌هاو به هۆی نه‌بوونی پێداویستی سه‌ره‌تایی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی و به نووسینی چه‌ندین دروشمی ” چیدی نامانهه‌وێ مردنی منداڵه‌كانمان ببینین”، “ئێمه شوێنی مانه‌وه‌مان ده‌وێ” و “ئێمه نان و كارمان ده‌وێ” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی، به‌لام كاربه‌ده‌ستان و ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی نه گوێیان له داواكارییه‌كانیان ده‌بێ و له وێنه‌كانیش ده‌بین به‌لام خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و لوبنان به جوانی ده‌بینن و یارمه‌تییان ده‌گه‌یه‌ننێ.
یه‌كێك له لێقه‌وماوانی ئاوبردوو ده‌ڵێ، ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له خێوه‌تدا ده‌ژین و ئێستاش كه خێوه‌ته‌كانمان پڕبوون له ئاو و هیچ شوێنێكی دیكه‌مان نیه داوای له هه‌ر لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار ده‌كه‌ین وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، ئێمه خه‌به‌ری ڕاست و باوه‌ڕپێكراومان له‌لایه كه كانیكس بۆ هه‌موو بنه‌ماڵه‌كان دیاری كراوه ته‌نانه‌ت زیادیش هه‌یه به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌ی نه‌داوه و بۆ له‌لایی خۆی ڕاگرتوون ئه‌وه ده‌بێ ئه‌وان و‌ڵامده‌ر بن.
شیاوی باسە لە رۆژانی ڕابردوو بە هۆی بارینی باران ، خاڵكی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان تووشی گرفتێکی دیکە بوون و لە دەسپێکی وەرزی سەرماوە تائێستا سێ منداڵی زیانوەبەرکەوتووانی پارێزگای کرماشان بە هووی سەرماو سۆڵەوە گیانیان لە دەست‌داوە.











