سەرلەبەیانیی ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندان ٩٦ی هەتاوی بە هۆی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی جۆری نەفەر هەڵگری ATR کە لە تارانەوە بەرەو شاری یاسووج وەڕی کەوتووە، ٦٦ کەس گیانیان لە دەستدا.
ئەو فڕۆکەیە دوای ٥٠ خولەک لە ١٤ مایلی شاری یاسووج لە هێڵی ڕادار ون دەبێ و بە هۆی خراپی کەشوهەواوە کەوتووتە خوارەوە.
بە وتەی “تەباتەبایی” بەرپرسی پێوەندییەکانی شیرکەتی فرۆکەوانی ئاسمان؛ کۆی سەرنشین و موسافرەکانی ئەو فڕۆکەیە لەو رووداوە گیانیان لە دەست داوە.
بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی دیکەی شیرکەتی فڕۆکەوانی ئاسمان، ئەو فڕۆکەیە بە هۆی خراپی کەشوهەوا خۆی بە کێوی “دێنا” کێشاوە کە هەڵکەوتووە لە ناوچەی سەمیرەمی شاری یاسووج.
دوای ئەو ڕووداوە ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران داخرا.