ڕاوێژكاری عەلی خامنه‌یی، له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی میلیشای حه‌شدی شه‌عبی و موفتی سووریە بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە “میحوه‌ری مقاومە” له ناوچه‌كه کۆبووەوە و پێداگریشی کردەوە كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ده‌رده‌كه‌ن.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر وەلایه‌تی، به‌رپرسێكی سیاسی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگه‌یاند: له شاری به‌غدا چەند كۆبوونه‌وەیەکی له‌گه‌ڵ موفتی سووریە “شێخ ئه‌حمه‌د به‌دره‌دین حه‌سوون” به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده دیاره‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌نجام داوە.
هەروەها ڕوونیشیكرده‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له پته‌وكردنی میحوه‌ری به‌رگری هاوبه‌ش “ئێرانی- عێراقی- سووری” له‌ناوچه‌كه، كرا.
لەو کۆبوونەوانەدا وەلایه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و سووری دڵنیاکردەوە کە حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی به‌ره‌ی بەرگری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رسێ وڵات‌دا، ، بە مەبەستی دەرکردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
ئه‌نجامدانی ئەو كۆبوونه‌وه‌یە لە به‌غدا بە مەبەستی ئەوە بووە کە عێراق به‌ته‌واوه‌تی بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌یتوانی له سووریە ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌نجام بدا.
له‌و کۆبوونەوە هاوبه‌شدا كه له به‌غدا بەڕێوەچوو، عه‌لی ئه‌كبه‌ر وەلایه‌تی ئەوەشی نەشاردەوە کە، “ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێ “ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نوێ” دروست بکەن و وڵاتە ئیسلامییەکان دابەش بکەن و لە هه‌وڵی ئەوە دان کە بنكه‌یه‌كی نیزامیی وەک ناتۆ دابمه‌زرێنن.