لەسەر بڕیاری دەزگایی قەزایی ڕێژیمی ئێران، لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج، حوکمی ئێعدامی ٧ هاووڵاتی جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی ٧ هاووڵاتیی لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئەنجام درا.
شوناسی٣ کەس لەو ٧ کەسە ئێعدامکراوانە بریتین لە: “مورتزا شەفیق، فەرنام فەرینام و مەنسوور ئیختیار”.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو زیندانییانە زۆربەیان بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم کرابوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو چەند هاووڵاتییەی دیکە ڕوون نەبۆتەوە.