مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرکۆماری پێشووی ئێران، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد گۆڕانکارییەکان لە سیستمی دەسەڵاتی ئێران لە بەرژەوەندی خەڵکدا دەبێ.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، هێزە ئەمنییەکانی ئێران رۆژی ڕابردوو ڕێگەی نەدا مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرکۆماری پێشووی ئێران، لە کۆبوونەوەی داداگاییکردنی حەمید بەقایی، جێگر و جێبەجێکاری کاتی سەرکۆماریی خۆیدا بەشداری بکا، بۆیە لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە حکوومەت گرت، قەراربوو ئەو داداگایی کردنە بەئاشکرا بەڕێوەبچێ.
ئەحمەدینژدا لەبەردەم دادگای تاران، ڕوو بە خەڵک ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری و بەتایبەت دەزگای قەزایی ئێران گرت و بەرپرسانی ئەو دامەزراوەی ئێرانی بە گرتن و کوشتنی خەڵک تاوانبار کرد و گوتی: خەڵک هیچ شوێنێکیان نیە شکایەتەکانیان بگەیەننە وێ.
سەرکۆماری پێشووی ئێران ماوەی چەند ساڵە یەکێک لە ڕەخنەگرانی حکوومەتە و ٢ حەوتوو لەوەپێش لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی ڕەخنەی لە برایانی “لاریجانی” گرت کەلە ڕاپەراندنی دەزگای قەزاییدا نادادپەروەرانە جووڵاونەتەوە.
ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی، بە هوی قەیرانی ماڵی و ئابووری ئەگەر کەسێک ناڕەزایەتی دەرببڕێ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێ و لە بەندیخانەکاندا وێڕای بێڕێزی پێکردن دەیانکوژن.
ئەحمەدینژاد دەزگای قەزایی ئیرانی بە “دیکتاتۆریی بنەماڵەیی” لەقەڵەم داوە کە لەژێر چاودێریدا نیە و دەسەڵاتیان لە سەرووی ڕێبەریشەوەیە.
ئەحمەدی نژاد لەو لێدوانەدا ڕایگەیاندووە، بەمزوانە باردۆخی ئێران لە بەرژەوەندیی خەڵکدا بە شێوەی بنەڕەتی گۆڕانکاریی بەسەردا دێ.