وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌فه‌ری خۆیدا له وڵاتی ئۆردۆن داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد میلیشیا چه‌كداره‌كانیان له وڵاتی سووریه به‌رنه ده‌رێ.
ڕۆژی ڕابردوو ڕێكس تیلێرسۆن و شانده‌كه‌ی له سه‌فه‌ری 5 ڕۆژه‌ی خۆیدا بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له پرێس كۆنفرانسێكدا له وڵاتی ئۆردۆن گوتی، داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه هێزه چه‌كداره‌كانی خۆی و هه‌موو ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریه بكێشێته‌وه و به‌خێرایی ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵن.
حه‌وتووی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسراییل ڕایگه‌یاندبوو كه په‌هبادێكی ئێران له خاكی سووریه‌وه سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌زاندبوو به‌ردرایه‌وه كه پێشتر له خاكی سووریه بۆردومانی كردبوو و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بووه. پاشان ئه‌رته‌شی سووریه ڕایگه‌یاند كه له جیاتی ئه‌و فڕۆكه‌یه فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئێف 16ی ئیسراییلی به‌رداوه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌شێكی ئه‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا گوتی، ته‌نیا ڕێگه‌چاره قه‌یرانی سووریه به‌پێی بڕیارنامه‌ی 2254ی شورای ئه‌منیه‌ت و ڕێكه‌وتنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ژنێڤ چاره‌سه‌ری ده‌كرێ.