رۆژی چوار شه‌ممه ٢٥ ی رێبه‌ندانی ٩٦ (١٤ ی فێورییه ٢٠١٨ ) له سه‌ر بانگهێشتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ( که.نه که ) شاندێکی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێربه سه‌رپرستی ئیبراهیم زێوه‌یی ،له کۆبوونه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان له شاری هه‌ولێر، به‌شداری کرد.
سهرهتاک کۆبوونه‌وه‌که به قسه‌ی حاکم فاروق جمیل نوێنه‌ری ” که.نه.که ” له هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ کرد و رایگه‌یاند ده‌مان هه‌وێ بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی بێوێنه‌ی شه‌رڤانان و خه‌ڵکی عه‌فرین له به‌رامبه‌ر به هێرشی ئه‌رته‌شی تورکیه هێزوتوانای نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ دروست کردنی کۆده‌نگییه‌کی به‌رفراوانی نیشتمانی ، دروست بکه‌ین و دواتریش رێگا درا به به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که که سرنج و تێبینی و پێشنیاره‌کانیان له‌و راستایه دا، بێننه ئاراوه.
له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا ئیبراهیم زێوه‌یی نوینه‌ری حیزب قسه‌ی کرد و سه‌ره‌تا سیاسه‌ت وروانگه و هه‌ڵوێسته نه‌گۆره نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی تورکیه بۆ سه‌ر عه‌فرینی خسته روو و دواتریش هاته سه‌ر پرسی چۆنیه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له فاکته‌ری نێوخۆیی وه‌ک هێزی ئینسانی ( شه‌ری ئازایانه و هێزی کار )، هێزی ئابوری و بوونی سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وت و گاز‌و کانزای جۆراوجۆر‌و ناوبراو له‌و پێوه‌ندییه دا رایگه‌یاند گه‌لی کورد له به‌ر نه‌بوونی کۆده‌نگی و یه‌کریزی ، لاوازی دیپلۆماسی و ناوردبینی له گرێدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان ده‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهانی، نه‌یتوانیوه که‌ڵکی باش له‌و فاکته‌رانه وه‌ربگرێ، له پێناو دابین کردنی مافه ره‌واکانی خۆی دا.
له کۆتاییش دا نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، هیوای خواست که چۆن حیزبی دێمۆکرات و گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رده‌م و له هه‌ر قۆناخێک دا له بۆنه‌ی خۆش و ناخۆش دا ، یارو پاڵپشتی برا کورده‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بووه، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئێمه و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چاوه‌روانی له حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی چوار پارچه و به تایبه‌ت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه له خۆشی و نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ،هاودهردو خه‌مخۆری ئه‌وان بن.
دوایین بڕگه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستان، خوێندنه‌وه‌ی بریارنامه‌ی پێوه‌ندیدار به چه‌ندوچۆنی یارمه‌تیدان و به هاناوه هاتنی خه‌ڵکی عه‌فرین و رۆژاوای کوردستان بوو که چه‌ند خاڵی له خۆ ده‌گرت.