بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە،
ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندان ، دایە خانمۆڵ نەبی ، دایکی یەکێک لە شەهیدە سەربەرزەکانی حیزبی دێموکرات بەناوی شەهید بەهمەن پاکار، خەڵکی حاجیابادی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
ئەو دایکە جگەرسووتاوە بە خەمی بەژانی رۆڵە کورژراوییەوە دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
شیاوی باسە شەهید بەهمەن پاکار پێشمەرگەی هێزی بەیانی بۆکان لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە دەرگیرێک لە نێوان سپای داگیرکەر و خەباتکارانی دێموکرات لە گوندی کولیجە گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمی کردن لەگەڵ سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی دایە خانمۆڵ و شەهید بەهمەن پاکار، خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.